سکاڵای یەکێتی
plus4
پێش ساڵێک

عەلی قەڵایی لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی رایگەیاند: "سكاڵا لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر كاندیدەكەمان لە كەركوك كراوە، لەلای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تۆمار دەكەین و داوادەكەین، ئەو گێرەشێوێنانە دەستگیربكرێن و روبەڕووی یاسا بكرێنەوە".

وتیشی، بەڵگەكانمان كۆكردووەتەوە و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیداری دەكەین، ئەگەر كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بەم شێوەیە كاریگەری لەسەر دەنگدەر و كاندیدەكانمان دروست بكەن لە هەڵەدان و دەنگدەرانی كەركوك باش دەزانن كێ شارەكەی جێنەهێشتووە و بەرگری لێكردووە.