plus4
پێش ساڵێک
لەگوندی چیمەن روداوێکی تەقەکردن رویدا بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو، پۆلیس دەڵێت" روداوەکە بەهۆی کێشەو ناکۆکی نێوان تۆمەتبارو بریندارەکە رویداوە "
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بەئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند: لەنێو گوندی چیمەن کێشە لە نێوان چەند کەسێک دروستبوە بەهۆیەوە یەکێکیان برینداربوە و فیشەک بەر سینگی کەوتووە.
وتیشی، بریندارەکە ناوی ( ر.ك.ح ) تەمەنی 37 ساڵە و ناسنامەی تەقەکەرەکەش زانراوە کە هاوڕێی خۆی بوە، روداوەکە پەیوەندی بەکێشەو ناکۆکی نێوان تۆمەتبارو بریندارەکەوە هەبوە.
بەوتەی پۆلیس، لەئێستادا بریندارەکە لەنەخۆشخانەی ئازادی چارەسەر دەکرێت.