بۆڕی غاز
plus4
پێش ساڵێک

🔶سەبارەت بە دەنگۆی تەواوكردنی راكێشانی بۆرییەكی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر؛ بە پێویستی دەزانین ئەم روونكردنەوەیە بدەین، بۆ ئەوەی بابەتەكە بە هەڵە لە ڕاگەیاندنەكانەوە باس نەكرێت.

🔶تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین نەكراوە و، بەپێی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای داناگاز بەهیچ شێوەیەك كۆمپانیاكە بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستان گاز لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ هیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە.

🔶ئەو بۆرییەی لە راگەیاندنەكاندا باس کراوە، لە ساڵانی هەشتاكانەوە هەبووە و كۆمپانیای دانا گاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی كوندینسیت بەكاری هێناوە.

🔶لە كۆبوونەوەی رۆژی 2/10/2023 بە فەرمی بە كۆمپانیای داناگازمان راگەیاندووە: نابێت بەبێ رەزامەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هێچ شوێنێک چ لەناوخۆ یان دەرەوە بگوازێتەوە.

🔶ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق راکێشانی بۆڕی غازی لەکۆرومۆرەوە بۆ وێستگەی کارەبای تازە راگەیاند کە بەدرێژایی زیاتر کیلۆمەترێک بوەو لەتوانایدایە رۆژانە 100 ملیۆن پێ سێجار غاز بگوازێتەوە .