plus4
پێش ساڵێک
سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت کە پارێزگاری داھاتوو کەرکوک کورد دەبێت، و "ھاوپەیمانێتیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" زۆرترین دەنگ بەدەستدەھێنێت.
ئاسۆ مامەند لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، پێویستە لەسەر خەڵکی کەرکوک بچن بۆ دەنگدان، چونکە نەچوونیان بە واتای بەردەوامی شۆڤێنییەکانە.
وتیشی؛ موژدە بە خەڵکی کەرکوک دەدەن، کە "ھاوپەیمانێتیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" زۆرترین دەنگ و کورسی بەدەستدەھێنێت و پارێزگاری داھاتووی کەرکوک کورد دەبێت و لە ھاوپەیمانێتییەکەی ئەوان دەبێت.