plus4
پێش ساڵێک
ئێستا هێزە عێراقییەکانی سەرقاڵی گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان و بڕیارە ئەمشەو بارەگەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەشۆراو چۆڵبکرێت.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی وت، چەند رۆژێک پێش ئێستا بەشی نوسراوەکانی ئۆپراسیۆنەکانی هاوبەشەکانی کەرکوک لەبارەگەکەی شۆراو چۆڵیانکردو ئەمشەویش بەشی جموجۆڵ و فەرماندەو جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان کەلوپەلەکانیان دەگوازنەوەو چۆڵی دەکەن.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بارەگەکەیان دەگوازنەوە شوێنی بارەگەی فیرقەی 11ی سوپای عێراق نزیک بازگەی حوزەیران لەباشوری کەرکوک.
لەدوای روداوەکانی 2ی ئۆکتۆبەر کە چوار گەنج شەهیدبون و 16ی دیکەش برینداربون، پارتی لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتووە کە بارەگاکەیان پێبدرێتەوە بەمەرجی ئەوەی دەیگەڕێننەوە بۆ حکومەت و وەک بارەگا بەکاری ناهێنن.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا مەسعود بارزانی لەکۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بڕیاریدا بارەگاکە ببەخشنە زانکۆی کەرکوک.
لەئێستادا وەزارەتی دارایی لەدادگای کەرکوک داوایەکی یاسایی تۆمارکردووەو داوای 175 ملیۆن دینار کرێی شەش ساڵی بارەگاکە لەپارتی دەکات.