plus4
پێش ساڵێک
کاوێز مەلا پەروێز بەرپرسی راگەیاندنی پارتی لەکەرکوک ئاشکرایکرد، ماوەی مانگێکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەحزبەکەی راگەیاندووەو ئێستا کەسێکی ئازادو سەربەخۆیە.
رونیکردەوە کە بڕیاری وازهێنانی لەپارتی پەیوەندی بەکەرکوکەوە هەیە چونکە لای ئەو کەرکوک لەپارتی و کەسوکارەکەشی گەورەترە.
ئەو بەرپرسەی پێشوی پارتی نیگەرانییەکانی خۆی بەرانبەر سیاسەتی ئێستای پارتی خستەڕووو وتی، نەمانتوانی ئەو حزبە بهێنینەوە سەر ریچکە راستەکە لەبارەی روانینی بۆ دۆزی کەرکوک و نیگەران دەبم کاتێک سەرکردەیەکی زۆر گەورەی پارتی بڵێ " ئێمە پارێزگارێکی عەرەبمان پێباشترە لە پارێزگارێکی یەکێتی".
کاوێز مەلا پەروێز دەڵێت" ئەوانەی بەو شێوەیە سەیری کەرکوک دەکەن خۆیان لەنازو نیعمەتدان لەهەولێر و خەڵکی دڵگەرمی کوردی کەرکوکیش لەنەهامەتیدان و هەموو خەونیان هاوسەنگکردنەوەی دۆخی شارەکەو ئیدارەکەیەتی " .