پەروەردەی کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

🔻پەروەردەی کەرکوک دوو بەڕێوەبەری هەیە ؛

🔻بەڕێوەبەرێکیان لەکۆبونەوەی وەزارەتی داراییەو یەکێکیش لەکەرکوک بانگەشەی بەڕێوەبەرایەتی دەکات

 

هەواڵی دانانی مەنسوڕ مەزری عوبێدی وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک لەسۆشیال میدیا بڵاوبوەتەوەو رەعد جبوری بەڕێوەبەری پەروەردەیش لەبەغدایە بۆ بەشداری کۆبونەوەی وەزارەتی دارایی.

سەرچاوەیەک لەپەروەردەی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند: بەزارەکی پێیان راگەیاندووین کە بەڕێوەبەری پەروەردە گۆڕاوەو مەنسوڕ عوبێدی لەو پۆستە دانراوە بەڵام هێشتا نوسراوی فەرمی نەگەیشتووەتە پەروەردە.

ئەم گۆڕانکارییە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ رەعد جبوری وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک لەکۆبونەوەی وەزارەتی دارایی لەبەغدا بەشداربوە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک، رۆژی پێنجشەممە بڕیاری ئاڵوگۆڕەکە دەرکراوە و دواتر ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردە گەشتی دەرەوەی وەڵاتی کردووە.

منسور مذری عوبێدی پاڵەوانی زۆرانبازی پێشووی کەرکوک و عێراق و یانەی سەورەیە، کەسێکی نزیک لە محەمەد تەمیمە .