كركوك دةستكيردرني بةريوةبةر
PLUS4
پێش ٢ ساڵ

دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پێشوی بیناسازی کەرکوکی راگەیاند بەتۆمەتی زیان گەیاندن بەسامانی گشتی چونکە پڕۆژەی دابینکردنی ئامێرو کەلوپەلی تاقیگەکەی بەشێوەی تەندەری راستەوخۆ بە بەڵێندەرێک داوە وداوایکردووە نرخی زیاتر ی بخرێتە سەر.

 

تێچوی پڕۆژەکە ملیارێک و 52 ملیۆن و 214 هەزار دینار بوە کە لەبودجەی فریاکەوتن دابینکراوە.