یەکێتی و یۆنامی
plus4
پێش ساڵێک

رێبوار تەها سەرۆکی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لەچوارچێوەی پێشوازیکردنی لە بەڕێوەبەری نوسینگەی یونامی لە کەرکوک، بە بەڵگەو ژمارە، ئەو نادادی و پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە نەتەوەی کورد دەکرێن لە کەرکوک بە وەڤدی یونامی راگەیاند، هەر لە پەڕاوێزخستنی کورد لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکە، و بێبەشکردنی گەڕەک و ناوچە کوردییەکان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، و دانەمەزراندنی کورد لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی کەرکوک بە شێوەیەک کە شایستە بێت بە ژمارە و قەبارەی کورد لەو پارێزگایە.

سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە تەئکیدیکردەوە کە یەکێتی دەیەوێت هەڵبژاردنێکی پاك و بێگەرد لەشارەکە ئەنجام بدرێت.