serwan barzani
PLUS4
پێش ساڵێک

سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی لەبارەگەی فیرقەی 14ی سوپای عێراق دەردەکەوێت و دەڵێت:" لەسەر خاڵەکانی چیای قەرەچوغ گەیشتینە رێککەوتین."

 

سیروان بارزانی لەوێنەکاندا کە دەرکەوتووە کەیف خۆش و دەم بەپێکەنینە، ئەوەش نیگەرانی بەشێک لە خەڵکی لێکەوتووەتەوە بەتایبەت کە دوو هەفتە پێش ئێستا بەهۆی ناکۆکی لەسەر چەند خاڵێکی قەرەچوغ شەڕ لەنێوان هێزەکانی پارتی و فیرقەی 14ی سوپای عێراق رویدا، بەهۆیەوە سێ فەرماندە و پێشمەرگەیەکی پارتی شەهیدبون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربون.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی plus4 لەکۆبونەوەکەی دوێنێی نێوان سیروان بارزانی و سوپای عێراق، بەشێوەی زارەکی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی خاڵەکانی رۆژهەڵاتی کەمپی مەخمور بەهاوبەشی و سێ خاڵ بدرێنە هێزی پێشمەرگەی وەزارەت.

 

پارتی بۆ وەرگرتنی ئەو خاڵانەی سەر چیای قەرەچوغ بەتەواوی کەوتووەتە ژێر فشاری تورکیاوە و سەرەتا بەهێز ویستی کۆنتڕۆلی بکات بەڵام شکستی هێناو زیانی زۆری بەرکەوت، لەو کاتەشەوە سەرقاڵی پەردەپۆشکردنی شکستەکەیەتی و دەیان کۆبونەوەی لەگەڵ هێزە عێراقییەکاندا ئەنجامداوە.

 

تەنانەت کەناڵی کوردستان24 کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکەمەت خاوەندارێتی دەکات، بەهەواڵێکیش باسی ئەو روداوە گەورەیەی نەکرد کە تێیدا ساڵح زراری فەرماندەی لیوای 18 و هەردوو فەرماندەی فەوجی یەک و دوو شەهیدکران کە هەرسێکیان فەرماندەی ناسراوی پارتی بون.

 

لەدوای شەڕەکە هێزێکی زۆری ح.شـــ.د لەناوچەی مەخمور کۆبوەتەوەو ئەوەش خەڵکی نیگەران کردووەو سەرزنشتی پارتی دەکەن کە هۆکاری بەسەربازگەکردنی سنورەکەیانە.