plus4
پێش ساڵێک
شارەوانی کەرکوک شوێنی دانانی پۆستەرو لۆگۆی کاندیدەکان دیاریدەکات
شارەوانی کەرکوک لەبارەی شوێنی رێگەپێدراو بۆ بانگەشەو دانانی پۆستەرو لۆگۆی کاندیدو لیستەکان نوسراوێک ئاراستەی نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆن دەکات.
قەدەغەیە پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لەم شوێنانە دابنرێت "بینای حکومی و مزگەوت و کەنیسە و بینای قوتابخانەو دامەزراوەکانی دەوڵەت"
قەدەغەیە پۆستەرو لۆگۆو وێنەی کاندید بدرێت لە ستۆنی کارەبا و دارو پردو تونێل و دووڕیانەکان.
قەدەغەیە پۆستەر دابنرێت لە باخچەو پارکە گشتییەکان.
هەر کاندیدێک نە سەرپێچی ئەم رێنماییانە وێنەی خۆی دابنێت، ناچاردەبین لێیبکەینەوەو لایدەین.