رێبوار تەها
plus4
پێش ساڵێک

🔻 رێبوار تەها سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە:

🔶 بۆ کۆتایی هێنان بە زوڵم و ستەمکاریی لەدژی گەلەکەمان، لەپێناو پاراستنی ناسنامەی کوردانەی کەرکوک، بە هەستکردن بە تەحەدداکانی بەردەم ئایندەی نەتەوەکەمان، هاوپەیمانی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنیی پارێزگای کەرکوک رادەگەیەنین.

🔶 ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە بۆ مانەوەی نەتەوەکەمان، بۆ ئایندەی کچان و کوڕانی شارەکەمان بەتایبەت دوای ئەو دۆخە سیاسیی و ئیداریی و عەسکەرییە نەخوازراوەی بەسەر شارە خۆشەویستەکەماندا سەپێنراوە.

🔶 کەرکوک و نەتەوەکەمان لە بەردەم هەڕەشەی گەورە و هەلومەرجێکی تەواو جیاواز و ساتەوەختێکی هەستیار و یەکلاکەرەوەدایە.

🔶 بانگەوازی نیشتمانیمان رووی لێتانە بۆ ئەوەی بە گیانێکی پەرۆش و بەرپرسیارانەوە لە خەمی سەرخستنی لیستەکەماندابین تا ببینە هێزێکی دیموکراتی و کۆتایی بە دۆخی سەپێنراوی کەرکوک بێنێ و دۆخەکە بخاتە خزمەتی کەرکوک و پێکەوەیی هەموو کەرکوکییەکاندا.

🔶 با هەموان لە ڕۆژانی بانگەشەدا کەشێکی ئارام و دۆستانە و شارستانیانە و بخوڵقێنین، دوور لە دروستکردنی کێشە و ئاستەنگ بۆ هاوڵاتیانی شارەکەمان.

🔶 کەرکوک شایانی ئیدارەیەکی باشتر و رەسەنترە بۆیە دەنگ بە کاندیدەکانی لیستی ١٤٢ بدەن.