plus4
پێش ساڵێک
چیا زەنگەنە پارێزەری دۆسیەی تاوانبارکردنی وەهاب هەڵەبجەیی و هاوڕێكانی رایگەیاند: لە دادگەی فیدراڵی تانەمان لەو یاسایە داوە كە بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و فەرماندەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی پێ تۆمەتبار كراوە، كە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2006 ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەو یاساكە دوای چەندینجار درێژكردنەوەی ماوە یاساییەكەی لە ساڵی 2018 ەوە بەسەرچووە، ئەمە جگە لەئەوەی پەرلەمانی كوردستانیش لەوكاتەدا لە بۆشایی دەستووریدا بووەو بەپێی بنەما دەستوورییەكان هەر یاسایەك كۆتایی بە ماوە یاساییەكەی هاتبێت، دادگاكان ناتوانن پشتی پێ ببەستن و بڕیاری پێدەربكەن
وتیشی، لەدانیشتنەكەدا بەپێی بنەما دەستورییەكانی عیراق، تانەمان لەناوەڕۆكی بڕیارەكەی دادگای هەولێردا، كە هیچ بنەما و بەڵگەیەكی یاسایی تێدا نییە، ئەمە جگە لەوەی رێگری یاسایی بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف دروستدەكرێت و دۆسیەكە بۆ مەرامێكی سیاسی لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە تێپەڕیووە، لەكاتێكدا دۆسیەكە كاریگەری زۆری لەسەر ئاشتهوایی لەهەرێم و تەبایی نێوان لایەنەكان دروستكردووە.