plus4
پێش ساڵێک
رۆژی دووشەممە دیوانی چاودێری فیدرالی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە پشکی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ ٢٠٢٣ تەنها ٦٧٧ ملیار دینارە ، ئەوەش بە هۆی لێدەرکردنی نزیکەی دوو تریلیۆن قەرزی بانکەکان ، داتاکانی داهاتی نەوتی و نا نەوتی بەغداش زیاتر لە ١٥٦ ملیار دینار جیاوازی هەیە لەوەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە.داواشی کردووە هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت بەوەی لە یەکی ئابەوە داهاتی نەوتی و نانەوتی بخاتە سەر دوو هەژماری بانکی کە سەر بە بانکی ناوەندی عێراقە .
بە گوێرەی رااپۆرتیەکەی دیوانی چاودێری داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی شەش مانگدا ٣ تریلیۆن و ٢٠٩ ملیار و ٨٦٥ ملیۆن و١٧٨ هەزارو ٥٤٦ دینار بووە ، داهاتی نانەوتیش لە هەمان ماوەدا ١ تریلیۆن و ٩٥٤ ملیارو ٥٠٩ ملیۆن و٥٧٢ هەزارو ٩٤٥ دینار بووە کۆی ئەم دوانەش ٥ تریلیۆن و١٦٤ ملیارو ٣٧٤ ملیۆن و٧٥١ هەزرو ٤٩١ دینار بووە .