ئاسایشی سلێمانی
plus4
پێش ساڵێک

🔶بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد.

🔶بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاکییە بەردەوامەکانتان لەپێناو پاراستنی سەروماڵی خەڵک و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر مایەی شانازییە و بەڕێزەوە لێیدەڕوانین.

🔶 بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکرد، هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان دەزگای ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە هەرێم و عیراق فراوانتربکرێن و ئەم هەنگاوەشی بە فاکتەرێکی گرنگی ئارامی و سەقامگیری ناوبرد.

🔶 سەرۆکی یەکێتی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی راسپارد، پشتبەستوو بە یاسا و بڕیارەکانی دادگا بەهەموو شێوەیەک رووبەڕووی یاساشکێنان ببنەوە و دژی هەر هەوڵێک بوەستنەوە کە ئامانجەکەی دروستکردنی مەترسی و تێکدانی ئاسایش بێت.

🔶 ژیان و ئارامیی خەڵک کاری لەپێشینەی ئێوەیە و دەبێت هەموو هەوڵەکانتان لەو پێناوەدا بێت، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین.