شؤراو بارزانى
PLUS4
پێش ساڵێک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکۆبونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بڕیاردرا بارەگەکەی شۆراوی ئەو حزبە پێشکەش بە زانکۆی کەرکوک بکرێت.

 

لەبڕیارەکەدا هاتووە، له‌پێناو پاراستنی گیانی ته‌بایی و سه‌قامگیری شاری كه‌ركووك و، پێزانین و ڕێزگرتن له‌ خه‌ڵكی خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری ئه‌م شاره‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خۆڕاگر و به‌رده‌وام قوربانی ده‌ربوون له‌ پێناو ئامانجه‌ ره‌واكانیان، كۆبوونه‌وه‌ بڕیاریدا پارتیمان باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشووی خۆی له‌ كه‌ركووك، پێشكه‌شی‌ زانكۆی كه‌ركووك بكرێت وه‌كو دیارییه‌ك بۆ قوتابیانی ئه‌و شاره‌ و پڕۆسه‌ی خوێندن و رۆشنبیری و پێشخستنی شاره‌كه‌، هاوكات كۆبوونه‌وه‌ سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی بڕیاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیمان له‌و شاره‌دا.