PLUS4
پێش ساڵێک
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: دادگا بڕیار دەدات ئەو كەسەی هەموو دەعواكەی یان بەشێكی دۆڕاندووە بڕێك پارە بدات بە پارێزەری براوە لە دەعواكەدا، جگە لەوەی كە كەسی دۆڕاو دەبێت پارە بە پارێزەرەكەی خۆشی بدات).
- ئەنجومەن لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە22ی تشرینی یەكەم وەڵامی دانەوە:
- ئەنجومەن بە كۆی دەنگی ئەندامەكانی پێیان وابوو كە وەرگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزەرایەتی (أتعاب المحاماە) لەو كەسەی كە هەموو دەعواكەی یان بەشێكی دۆڕاندووە.. حەرامە و پێویستە پارێزەران وەرینەگرن با دادگاش دیاری بكات و پێی بدا.
- ئەگەر لەبەر ڕێكارە ئیداریەكان وەریشیان گرت پێویستە بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنی و، دەبێت تەنها ئەو پارێزەرە براوەیە مافی ماندووبوونی خۆی بەتەواوی لە بریكار بۆ كراوەكەی خۆی وەربگریت.
- وەرگرتنی ئەو كرێیە یان ئەو پارە زیادەیە لەبەرامبەر هیچ كارێك نییە و لە هیچ بابێكی شەرعی جێگەی نابێتەوه، بۆیە دەچێتە خانە خواردنی ماڵی خەڵكی بە بەتاڵ و بێ بەرامبەر.