دةستكيركراوو
PLUS4
پێش ساڵێک

لەنەخۆشخانەیەکی کەرکوک سزادراوێک گیانی لەدەستدا.

 

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی وت: عودەی یاسین ئەحمەد تەمەن 43 ساڵ ناوی ئەو سزدراوەیە کە ئەمڕۆ لەکەرکوک گیانی لەدەستدا

 

وتیشی، ناوبراو لەلایەن نەهێشتنی تاوانی ریازەوە دەستگیرکراوە و بە شەش مانگ سزادراوە بەڵام لەرۆژی 14ی ئەم مانگەوە دۆخی تەندروستی تێکچوەو گواستراوەتەوە نەخۆشخانە تاوەکو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

 

بەوتەی سەرچاوەکەی پۆلیس، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پێنج مانگی سزاکەی تێپەڕیوەو تەنها مانگێکی مابوو تاوەکو ئازاد بێت.