PLUS4
پێش ساڵێک
ماهر رەشید سەرۆكی دەستەی خانەنشینی عێراق لەبارەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیادكردنی بڕاوەیەكی 100 هەزار دیناری بۆ سەر موچەی خانەنشینان، میكانیزمەكانی ئەو پرۆسەیەی خستەڕوو و رایگەیاند: دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران، رێوشوێنە ئەلیكترۆنییەكانیان دەستپێكردووە تاوەكو ئامادەبێت.
وتیشی، خانەنشین ئەگەر موچەكەی لە ملیۆنێك دینار كەمتر بێت بڕی 100 هەزار دینار دەچێتە سەر موچەكەی، بەڵام ئەگەر خۆی كۆچی دواییكردبوو، موچەكەی بە كوڕو كچەكانی دەدرا ئەوە بۆ هەر یەكێكیان بڕی 100 هەزار دینار دەخرێتە سەر موچەكەی و بەهیچ شێوەیەك پارەكە دابەش ناكرێت.