دزةتيرؤري يةكيتي
PLUS4
پێش ساڵێک

لەسنوری پارێزگەی كەركوك هێزێكی دەزگەی دژەتیرۆری عێراق كەوتوونەتە شەڕێكی قورسەوە.

 

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی plus4، شەڕەكە لەگوندێ مەحمودییەی ناحیەی رەشادی باشوری كەركوكە.

 

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، هێزێكی دژەتیرۆر لەرێگەی سێ هەلیكۆپتەرەوە لەنێو گوندەكە دابەزیون بەمەبەستی ئۆپراسیۆن بەڵام كەوتوونەتە بۆسەو شەرێكی قورسەوەو تاوەكو ئامادەكردنی ئەم هەواڵە شەڕ بەردەوامە و جۆرەها چەك بەكارهێنراوە.

 

بەشێك لەخەڵكی نزیك ئەو گوندە دەڵێن، هەلیكۆپتەرەكان بەجڕی ناو گوندەكەو دەوروبەری بۆردوومان دەكەن.

 

 
كەمێك پێش ئێستا دەزگەی دژەتیرۆری عێراق لەبەیجی فەرمی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردەوە كە لەسنوری كەركوك كەوتوونەتە شەڕێكی قورسەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش و داوای نزای خێری كرد.