
plus4
پێش ساڵێک
قەرزێكی 50 ملیۆن دیناری دەدرێت به هاووڵاتیان
وەزیرێكی حكومەتی عێراق خزمەتگوزارییەكی نوێی بۆ كەسانی كەمدەرامەت بەناوی “ئەرزاق” ڕاگەیاند و دەڵێت: “دەست بە پێدانی قەرز بە كەسانی كەمدەرامەت دەكەین بەبێ وەرگرتنی هیچ سوود و زیادەیەك”.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، “ناوه‌ڕۆكی خزمه‌تگوزارییه‌كه بریتیه له پێدانی قه‌رزێك، كه بڕه‌كه‌ی له 20 ملیۆن دینار كه‌متر نیه و له 50 ملیۆن دینار زیاتر نییه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قەرزەكە بۆ ماوەی درێژخایەنە و ده‌درێته كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بەبێ هیچ سوود و زیادەیەك.؟
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،داواكاری له‌ڕێگه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه پڕده‌كرێته‌وه و سوودی ناچێته‌سه‌ر. ئامانجی سه‌ره‌كیش لە خزمەتگوزارییەكە بریتیه له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و دروستكردنی هه‌لی كار بۆ كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت”