plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا داوی لەو دیپلۆمات و کارمەندانەی (خۆیان و خانەوادەکانیان ) وڵاتەکەی کرد کە مانەوەیان پێویست نیە ، عێراق و هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن ، ئەویش بە هۆکاری هەڕەشەی گروپە تیرۆریستیەکان و بۆردمانی ئاسمانی .
هەروەها داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بە هۆکاری رفاندن و ململانێی چەکداری و گرژی و ئاڵۆزی ، سنورداربونی توانای نوێنەرایەتیەکانیان لە عێراق بۆ پشتیوانی هاوڵاتیانی ، گەشت بۆ عێراق نەکەن .
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە تا ئێستا چەند جارێک هەردوو بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا هەریرلە هەولێرو عەین ئەسەد لە ئەنبار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کراونەتە ئامانج ، لە پاش گرژی و ئاڵۆزیەکانی ئیسرائیل و حەماس لە غەزە