تانکی ئیبرامز
plus4
پێش ساڵێک

عەلی غێدان فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینی عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای دەکات، ئەمریکییەکان 140 تانکی "ئیبرامز"یان خستبووە ژێر دەستی سوپای عێراقەوە بەڵام دوای کشانەوەیان ( سپێرت مارت )ی تانکەکانیان کشانەوە و هیچ تەقەمەنییەکی لەبەردەستدا نەبوو هەر بۆیە تەنها ساچمەی راهێنانی دەتەقاند.

وتیشی، دوای داگیرکردنی موسڵ و تکریت ئەم راستییەم خستە بەردەم جینرال ئۆستن و داوای تەقەمەنی ئەو تانکانەم لێکرد بەڵام بێ سود بوو.

وتەکانی عەلی غێدان ئەوە دەسەلمێنێت کە سوپای عێراق تانکی ئیبرامزی بەبێ تەقەمەنی زیندوو لەشەڕی داعش و هێرشکردنە سەر کەرکوک بەکارهێناوە و تەنها مەبەستی ترساندن بوە.