رۆژنامەنوسان
plus4
پێش ساڵێک

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 19/10/2023 هێزێکی ئەمنی وەتەنی هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەی وێپ سایتی کەرکوک نیوز لەشاری کەرکوک و چوار کارمەند کە لەدەوام بونە دەستگیرکراون.

ئێمە هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە هەڵسوکەوتی لەم شێوەیە بۆ سەر دەزگەی میدیایی بەهەر بیانویەک بێت ئیدانەکراوە و پێمان وایە ئەم جۆرە رێوشوێنانە زیان بە ناوبانگی دەزگە ئەمنییەکان دەگەیەنێت و متمانەی نێوان میدیاکارو ئەو هێزانە کەمتر دەکاتەوە.

داوای هەرچی زووە ئازادکردنی هاوپیشەکانمان دەکەین و دەتوانرێت بانگهێشتی بەردەم دادگە بکرێن و هیچ کەسێکیش هێندە رۆژنامەنوس باوەڕی بەسەروەری یاسا نییەو هەر تاوانێکیشیان ئەنجامدابێت دەتوانن روبەرویان بکەنەوە.

بەرتەسککردنەوەی پانتایی کاری رۆژنامەوانی لەم شارە بەر لەهەموو کەس زیان بە ئیدارەو دەزگە ئەمنییەکان دەگەیەنێت و ناکرێت هاوشێوەی تاوانبار مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوسدا بکرێت.