kamal
PLUS4
پێش ساڵێک

دوای ئەوەی دوێنێ ناکۆکییەکانی نێو مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک- گەرمیانی پارتی تەقییەوە و یاداشتی ناڕەزایەتی کادرانی ئەو حزبە گەیشتە بارزانی، بڕیاردرا بەدوورخستنەوەی کەمال کەرکوکی و دانانی لیزا فەلەکەدین کاکەیی لەشوێنەکەی.

 

بەڵام ئەمڕۆ هێمن هەورامی و کەمال کەرکوکی بەسیمایەکی نیگەران و زویرەوە دەرکەوتن و هێمن هەورامی وتی" کەمال کەرکوکی لەشوێنەکەی خۆیدا دەمێنێتەوە چونکە داوای مۆڵەتی کردبوو بچێتە دەرەوەی وەڵات بەڵام هاتووم پێی رابگەیەنم مۆڵەتەکەی قبوڵ نەکراو دەمێنێتەوە تا دوای هەڵبژاردنەکان.

 

تەنانەت کەمال کەرکوکی وتی" بارزانی عیقابیشت بدات هەر سەربەرزییە." ئەو هەواڵی دوورخستنەوەکەی کردە بڕۆپاگەندەی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر لەکاتێکدا کەناڵی روداوو بڵاویکردەوە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خاوەندارێتی دەکات.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی ئاژانسی plus4 کەوتووە، مەسرور بارزانی دەستوەردانی لەهێشتنەوەی کەمال کەرکوکی لەپۆستەکەی کردووە و بارزانی پاشگەزکردووەتەوە.

 

هەروەک کەمال کەرکوکی لەرێگەی چەند پەیجێکی سۆشیال میدیاوە کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، نوسینێکی بڶاوکردەوە گوایە راگەیەندراوی کادرانی پارتییەو پێیان وایە " وەڵاتانی ناوچەکە لە توانا سەربازییەکانی کەمال کەرکوک دەترسن."

 

بارزانی لەکەمال کەرکوک توڕەیەو ماوەیەکیشە لێدوان و دەربڕینی هەڶوێستەکانی لێ قەدەغەکردووە، توڕەبونی بارزانی لەناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ خراپی کاندیدانی لیستەکەیان لەکەرکوک و نیگەرانی کادرو ئەندامانی مەکتەبە کە کەسە دڵسۆزەکانی پەراوێزخستووەو کەسانی دیکەی نزیک خۆی هێناوەتە پێشەوە.

 

هەروەک ئاشکرابونی بازرگانی کەمال کەرکوک بەناوی پارتییەوە کە سەرقاڵی وەبەرهێنانە لەکەرکوک و چەند شارێکی تر. خەرجکردنی پارە بۆ کڕینی خانوو و دانانی کەسانێک لەپۆستی هەستیاردا کە نیگەرانی خەڵکی پارتی لێکەوتووەتەوە.