دیوانی سەرۆکایەتی
plus4
پێش ٢ ساڵ

سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق بڕیاریدا چوار هاوڵاتییەکەی 2ی ئەیلولی کەرکوک وەک شەهیدی دەستی تیرۆر هەژماربکرێن.

مامۆستا عەزیز جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی وت: رۆژی 17ی مانگ سەردانی سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدانی عێراقم کردو ناوبراو واژووی لەسەر بەشەهید ناساندنی چوار شەهیدەکەی 2ی ئەیلولی کەرکوک کردو بەتەلەفۆنیش بەڕێوەبەری کەرکوکی دامەزراوەکەی ئاگادارکردەوە مامەڵەی شەهیدانەی ئەو چوار هاوڵاتییە رایی بکات.

وتیشی، لەدوای روداوەکان لەسەر راسپاردەی سەرۆک کۆمار سەردانی کەسوکاری شەهیدەکانم کردو بەڵێنم پێدان وەک شەهید هەژماربکرێن و توانیمان لەو کارەشدا سەرکەوتووبین.