بلاسخارت
plus4
پێش ساڵێک

🔻جنین بلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان:

🔶ریفراندۆمی 2017 خزمەتی کوردی نەکرد.. ئێوەی کورد ئەوەی هەتانە بیپارێزن ئەگەر نەتانکرد پێویستان بەکەس نابێت لەناوتان بەرێت.

🔶دەستبگرن بەوەی هەتانەو سەیرێکی دەوروبەری خۆتان بکەن.

🔶راستە ژنم بەڵام لەسەر کارەکەم راهاتووم.. ژن بونم لەدژ بەکارهێنراوە.. بوختان و ناوزراندن لەدژم ئەنجامدرا.. تەنانەت بەجادووکەر وەسف دەکرام.

🔶پێشێلکردنی ئازادی رۆژنامەوانی کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکیش دەبێت.

🔶راپرسییەکان ئەوەم پێ دەڵێن کە ئازادی رادەربڕین لەهەرێم لەدابەزیندایە

🔶خەمی ئەو دەستکەوتانە بخۆن بەدەستانهێناوە چونکە لەدەستدانیان زۆر ئاسانە

🔶ناتوانم گفتووگۆکانی نێوان خۆم و سیستانی باسکەم چونکە کاریگەری لەسەر متمانەمان دەکات.. بەڵام سیستانی ئومێدی خۆشگوزەرانی بۆ عێراق و هەرێم هەیە دڵنیابن.

🔶توانای هیچ وەڵاتێک بەکەم مەزانن

🔶خۆڕاگری مامۆستاو فەرمانبەرانی هەرێم خۆڕاگرییەکی نمونەییە.

🔶پێنەدانی موچە بەهۆی کێشەی هەولێرو بەغدا جێگەی قبوڵ نییە.

🔶وەک نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام پێشنیازمان بۆ هەولێرو بەغدا کردووە.

🔶وەک مرۆڤ خەجاڵەتم، شەرمەزارم کە بێ موچەیی هەیە.

🔶لەئازارو توڕەیی خەڵکی هەرێم تێدەگەم.. نابێت خەڵک سزا بدرێن.

🔶کورد لەدووڕیانی لەدەستدانی دەستکەوتەکان و پارێزگاریکردنە لێی.. لەدەستدانی ئاسانە بەڵام ئێوە پارێزگاری لێ بکەن تکایە.

🔶ئەو نیمچە سەربەخۆییەی هەتانە زۆر زۆر گەورەیە، بەراورد بەکوردی ناوچەکانی دیکە. پارێزگاری بکەن لەو دەستکەوتانەی هەتانە

🔶هەرێم پێویستی بەهەڵبژاردن هەیە تاوەکو خۆی رێکبخاتەوە.. داواتان لێدەکەم 25ی شوبات هەموتان ماڵ بەجێبهێڵن و بچن دەنگ بدەن.

🔶دەستکەوتی زۆرتان هەیەو خەریکە لەدەستی دەدەن.

🔶دواکەوتنی هەڵبژاردن خزمەت بە کێشەو موچە و حکومەتی کاربەرێخەر ناکات.

🔶چاوەڕێی کەس مەکەن کێشەکانتان چارەسەر بکەن خۆتان بەو کەرەستانەی هەتانە هەوڵ بدەن.

🔶پێکهاتەکانی کەرکوک نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتن.