PLUS4
پێش ٢ ساڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان پێشوازیكرد لە عەباس سالار و خانەوادەكەی و ئەو تیمەی ئاژانسی هەواڵی plus4 كە هاواری ئەو منداڵە نەخۆشەیان بەهەموو لایەك گەیاند.
لەدیدارەكەدا كە ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوو، سەرۆكی یەكێتی بەڵێنی چارەسەرو بردنە دەرەوەی بە عەباس سالار دا.
لەچەند رۆژی رابردوودا ئاسۆ مامەند بەڵێنی بەعەباس دا بیگەیەنێتە لای سەرۆكی یەكێتی و خەونەكەی بەدیبهێنێت، ئەوەش وەك بەدەنگەوەهاتنی پەیامی ئەو منداڵەی لەرێگەی مایكی plus4وە داوای بەهاناوەچونی كرد و وتی:" نەخۆشم و بەهۆی ئەوەی دایكم مامۆستایە و موچەی دواكەوتووە ناتوانێن بمباتە دەرەوەی وەڵات بۆ چارەسەر."





