
PLUS4
پێش ساڵێک
مایکڵ مەکۆڵ سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند : سەیرە ئەوەیە چۆن روداوێکی ئاوا بەسەر دەزگای هەواڵگری مۆساد تێپەڕیوە ، چونکە هەواڵگری میسر پێش سێ رۆژ لە هێرشی هێزەکانی حەماس، کاربەدەستانی ئیسرائیلی ئاگادارکردبوەوە .
ئەوەشی خستەڕو، نازانن چۆن دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا ئەوەی بەسەردا تێپەڕی، لەوە سەیرتر نازانن چۆن روداوێکی هەستیاری ئاوا بەسەر ئیسرائیلدا تێدەپەڕێت و دەشڵێت، "ماوەی ساڵێکە ئەو هێرشە پلانی بۆ دانراوە.