باڤڵ تاڵەبانی
plus4
پێش ساڵێک

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

چاکسازییەکان لە سلێمانیەوە دەستپێدەکەین و ئەم شارە دەکەینە بەهەشتێک بۆ سەرجەم چین و توێژەکان، دەبێت کارێک بکەین دادگاکان سەربەخۆبن و دووربن لە حزبەکان".

وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەکەینەوە و بەبێ گوێدانە هەموو ئەوەی کە لە رابردوو روویداوە .

وەفد دەنێرین بۆ لای لایەنە سیاسییەکان و هەوڵ دەدەین بە بیروبۆچوونێکی نوێوە بەرنامەی خۆمانیان پێبگەیەنین، بەوهیوایەین پەیامەکەمان بەوشێوەیەی کە ئێمە دەمانەوێت بگاتە شوێنی خۆی و لەگەڵ هەموو لایەنەکان پەیوەندییەکی باشمان هەبێت.

لەگەڵ بەغدا بەهۆی سەردانەکانمان و راستگۆییمان لە پێشنیار و داواکارییەکانمان لە پەیوەندییەکی باشداین و هەوڵ دەدەین لەڕێگەی بەغداوە خزمەتی هەرێمی کوردستان بکەین، هەتا حزبەکانی هەرێم بە یەکگرتوویی روو لە بەغدا بکەن دەستکەوتی باشمان دەبێت".

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مێژوویەكی پڕ لە تێكۆشان و سەروەری هەیە و سەری بە شەهیدەكانی بەرزە، یەكێتی بە كوردستانی بوون، بیردەكاتەوەو بڕیار دەدات، لەدوای كۆنگرەش دەمانەوێت خەڵك یەكێتییەكی نوێ و مۆدێرن ببینێت، كەئامانجی سەرەكی خزمەتكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستانە".

یەكێتی لە ئێستادا سەركردایەتییەكی گەنج ئاڕاستەی دەكات، كە ستراتیجی پاراستنی ئارامی و خۆشگوزەرانییە بۆ خەڵكی كوردستان، لەگەڵ ئەوەی لە سلێمانی ئازادییەكی زۆر هەیە، بەڵام دەمانەوێت ئەم ئازادییە بۆ هەموو هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە و زیاتریش بكرێت<

یەكێتی لە بارودۆخێكی ناهەمواردا كۆنگرەیەكی زۆر سەركەوتووی تێپەڕاند، ئەمەش شانازییەكی دیكەیە بۆ یەكێتییەكان، چونكە 16 هەزار كادر بەشداربوون لە داڕشتنی بەرنامەی نوێی یەكێتی بۆ داهاتوو، ئەمە جگە لەوەی هەر لە كۆنگرەدا هەر سێ ئەنجومەنی سەركردایەتی و بەرژەوەندی باڵا و پشتیوانی، پێكهێنرا، كە رۆڵی هەریەكەیان جیایە، بەتایبەت ئەنجومەنی پشتیوانی، كە رۆڵی پەرلەمانێكی بچووككراوە لەناو حزبدا دەبینێت و چاودێرە بەسەر كارەكانمانەوە".

یەكێتی هاوبەشێكی راستەقینە و راستگۆی ناو حكومەتە و ئەوەی یەكێتی دەیەوێت بەهێزكردنی حكومەتەكەمانە نەك لاوازكردنی، لەو روانگەیەشەوە دەمانەوێت حزب لە حكومەت دورخەینەوە و دادگاكان رۆڵی راستەقینەی خۆیان ببینن و ئازادی زیاتر لەهەرێمی كوردستان فەراهەم بكەین، هەر ئەمەشە خاڵی ناكۆكی نێوان یەكێتی و هەندێك لایەنی دیكەیە".

هەرگیز یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تێكدانی یەك ریزی و دوو ئیدارەیی نەویستووە لە هەرێم و بەغدا، بەڵام وەك بژاردەی كۆتایی سەیری كردووە"، سەرۆك بافڵ وای وت.

ئەگەر وڵاتێك پێی وابێت بەدرۆن دەتوانێت گفتوگۆمان لەگەڵدا بكات، ئەوە ئێمە رەتیدەكەینەوە و پێمان وایە رێگەی دیالۆگ بگیرێتە بەر باشترە، هەروەها ئەگەر وڵاتێك داوای كارێكمان لێ بكات كە بەسەرۆك مام جەلالیش نەكراوە، بێگومان بەئێمە چارەسەر ناكرێت".

یەكێتی لەماوەی رابردوودا سەرجەم هێزەكانی رێكخستۆتەوە و داواكاریشن یەكخستنەوەی هێزەكانی 70 و 80 هەنگاوی كردەیی تر بنێن بۆ یەكگرتنەوە، بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم هێزێكی تۆكمەی یەكگرتووی هەبێت، نەك وەك ئێستا حزب هێزی هەبێت"،