خوێنی کوردی
plus4
پێش ساڵێک

سەرباری بونی ژمارەیەک قەیران وکێشە لەخوێندنی کوردی، بەڵام ئەمە خانەوادەکانی سارد نەکردۆتەوە لەوەی ڕۆڵەکانیان نەخەنە بەر خوێندنی کوردی، جیا لەوەش ساڵانە پڕۆسەی گواستنەوەی ڕۆڵەی کورد لەخوێندنی عەرەبیەوەبۆ خوێندنی کوردی لەبەشێک لەقوتابخانەکان تۆمار دەکرێت، لەنوێترین پێشهاتیشدا قوتابخانەی وەفایی لەکەرکوک ئەمڕۆ پێشوازیان کرد لە چوار ڕۆڵەی کورد کەلەخوێندنی عەرەبیەوە بۆ خوێندنی کوردی گوازراونەتەوە ودرێژە بەخوێندن دەدەن.