کۆبونەوەی  م س
plus4
پێش ساڵێک

لەکۆبونەوەکەدا 14 ئەندامە سەرەکییەکەو 5 ئەندامە یەدەکەکەی مەکتەبی سیاسی بەشداربون.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی: لە كۆبوونەوەكەدا باسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەكان و چۆنێتی ئامادەكارییەكانی یەكێتییە بۆ ئەو هەڵبژاردنە گرنگە.

سەعدی پیرە: لەكۆبوونەوەكانی داهاتووی مەكتەبی سیاسیدا، ئەركی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەپێی پسپۆڕییان بۆ بوارە جیاجیاكان دیاریدەكرێت.

سەعدی پیرە: دەستەیەک هەڵبژێردراوە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە راپۆرتێك ئیشوكاری مەڵبەند و مەكتەب و دامودەزگاكانی یەكێتی دیاریدەكات و مەكتەبی سیاسیش لە راپۆرتەكە و چۆنێتی ئیشوكارەكانیان ئاگاداردەكرێتەوە.

 لە سەردانەكانماندا بۆ لای هەڤاڵان عومەر فەتاح، سامان گەرمیانی و شۆڕش ئیسماعیل، بەرچاوڕونیمان دایە هەڤاڵان لەبارەی ئیشوكارەكانی ئەم قۆناغەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

سەعدی پیرە: نابێت وەها شتێك بە مەترسیی بزانین لەسەر هەرێم كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینانمان لە رێگەی كارت لە بانكەكانەوە دابەشبكرێت.