رجاء النعيمي
PLUS4
پێش ساڵێک

خانمە کاندیدێکی مەشروع عەرەبی لە هاوپەیمانی عەرەبی کەرکوک بەهۆی ئەوەی یاسای دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری دەیگرێتەوە دوورخرایەوەو داوا دەکرێت خانمێکی تر لەشوێنی کاندید بکرێت.

 

بەپێی نوسراوێکی هۆبەی کاروباری کاندیدان، دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری بەنوسراوێک کە رۆژی 9ی تشرینی یەکەم ئاراستەی کردووە داوای دوورخستنەوەی ( رجاء هادی حسێن سالم النعيمی ) دەکات کە کاندیدی ژمارە24ی مەشروع عەرەبییە لەهاوپەیمانی عەرەبی کەرکوک کە راکان جبوری سەرۆکایەتی دەکات.

 

لەنوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ناوبراو بەهۆی رێوشوێنەکانی یاسای دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری ژمارە 10 بۆ ساڵی 2008 دەیگرێتەوە.

 

داواش دەکات لەماوەی سێ رۆژدا ژنێکی تر لەشوێنی کاندید بکرێت.

 

ئەمە شەشەم کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکوکە کە لەپرۆسەکە دووربخرێتەوە کە دیارترینیان سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانییە.