plus4
پێش ساڵێک
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە و بڕیاریدا 14 کەس بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی،و پێنج کەسیش وەکو ئەندامی یەدەگ بۆ مەکتەبی سیاسی دیاریبکرێن.
لەوانەش قوباد تاڵەبانی ، شاڵاو کۆسرەت رەسول ، دەرباز کۆسرەت رەسول ، شاڵاو عەلی عەسکەری ، رەفعەت عبدوللە ، ئاسۆ مامەند ، شاناز ابراهیم ئەحمەد ، تەلار لەتیف ، جوان ئیحسان ، هاوڕێ شێخ دارۆ ، عیماد ئەحمەد ، ئەحمەدی نۆکان ، نزار ئامێدی ، بورهان سەعید سۆفی .
هەروەك یوسف گۆران، رێواز فایەق ، سەرکەوت زەکی ، شوان قادر، رزگار حاجی حەمە بونە ئەندامی یەدەكی مەکتەب سیاسی.
هەر لەکۆبونەوەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە بە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردرا.
خەسرەو گوڵ محەمەد نوێنەری سەرۆکی یەكێتی دەبێت لەکۆبونەوەی ئەنجومەنەکانی سەرکردایەتی، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و ئەنجومەنی پشتیوانی .
بڕیاریشدرا رابحە محەمەد و مستەفا چاڵاوی بەرپرسی کارو کۆبونەوەکانی سەرکردایەتی بن .