کۆبونەوی ئەردۆگان
plus4
پێش ساڵێک

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەئەنقەرە چاویکەوت بە ژمارەیەک سەرکردەو کەسایەتی سیاسی کوردو عێراقی.

ئەو کوردانەی لەکۆبونەوەکەدا بەشداربون بریتیبون لە سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.

لەسەر ئاستی عێراقیش، حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان‌و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی‌و موسەننا سامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم‌و چەند لایەنێكی تر.

کۆبونەوەکە لەپەراوێزی بەشدارییکردنیان بوو لە كۆنگرەكەی پارتی دادو گەشەپێدان ئەکەپە .