نرجس محەمەدی
plus4
پێش ساڵێک

 

رۆژی هەینی  ٦ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ خانمی چالاکوانی بەرگریکار لە مافی ژنانی ئێرانی  نرجس محەمەدی کە ئێستا بەندکراوە لە ئێران لە لایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری خەڵاتی نۆبڵەوە کە بارەگاکەی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی  نەرویجە،خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠٢٣  بۆ ئاشتی  پێشکەشکرا ، بەمەش خانم نەرجس بووە دووەم خانمی ئێرانی پاش شیرین عەبادی کە لە ساڵی  ٢٠٠٣ئەو خەڵاتەی پێشکەش بکرێت .

 خەڵاتی نۆبڵ کە بە ناوی"Alfred Nobel Will " الفرەید نۆبیڵ ویل ١٩٨٥  بیرمەندی کیمیایی سویدی داهێنراوە  ،  ساڵانە لە پێنج بواری جیاوازدا خەڵاتی ئەو کەسانە ئەکات کە لە ماوەی ساڵی رابردودو باشترین داهێنانیان کردووە بۆ خزمەتی تەواوی مرۆڤایەتی  ، یەکەم خەڵاتش بەر لە  ١٢٢ ساڵ  واتە ساڵی ١٩٠١ دابەشکراوە ، خەڵاتەکەش بریتیە لە مەدالیایەکی زێڕ بڕوانامەی دیپلۆمەو بڕێک پارە کە بریتە لە  ١١ ملیۆن کرۆنی سویدی کە دەکاتە زیاترلە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.