جەستن تریدۆ
plus4
پێش ساڵێک

جەستن جەیمس تریدۆ justin trudeau ئەو سەرۆکە گەنجەی سەر بە پارتی لیبرالەو   لە  ساڵی ٢٠١٥ وە بە سەرۆک وەزیرنی کەنەدا هەڵبژێردراوەو بەمەش بووەتە ٢٣ یەمین سەرۆک وەزیران لە مێژوی کەنەدا .

 

ئەم سەرۆکە گەنجە کە سەرەتا دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد بە بەرنامەیەکی تێرو تەسەل و پڕ لە هیوا بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کەنەدا ، توانیتی زۆرترین ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان بباتەوەوحوکمەت دروست کات و شکست بە پارتی کۆنسەرڤەتیڤ و سەرۆکەکەی بهێنێت ، بەمەش دەستی کرد بە ژیانێکی سیاسی نوێ و بە باوەڕێکی زۆر بە خۆوە کەوتە سیاسەت کردن و  داڕشتنی پلانەکانی  بۆ سەرۆکایەتی کردن ، هەندێ جارش دەهاتە  سەرشەقام و ناو خەڵکی زۆر بە ڕێزە پێشوازی لێدەکرا ،بەڵام ئەمە درێژەی نەخایاندوو بەرهەمی سیاسەتی خۆی حیزبەکەی خەڵکی تەواو نیگەران و پەست کردووە ، گرانی و باری سەختی ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان گەیشتۆتە ئاستێک کە خەڵکی بێ دەنگی بشکێنێت و بە ئاشکرا بە روی سەرۆکە گەنجەکدا بتەقنەوە .ئەوەبوو رۆژی رابردوو لە شاری تۆرۆنتۆ هەر وەک جاری جاران بە رویەکی خۆشەوە ویستی بێتە ناو خەڵک و  تا لە نزیکەوە ئاگاداری کەم و کوڕیەکانی خەڵک بێتەوە ، پاش ئەوەی تەقەی لە گەڵ چەند نەفەرێک کرد ، بەڵام یەکێک لە ئامادە بوان وتی من تەقە لە گەڵ تۆ ناکەم ، کەوتە وتنی قسەی زۆر نەشیاو ئابڕوبەرانە هەرچی بە دەمیاهات بە سەرۆکە گەنجەکەی ووت ، ئەمەش وای لە سەرۆکە گەنجەکە کرد بە زوویی خۆی ون کات و جێگاکە جێبێڵێت ، بە گوێرەی شیکردنەوەو راپرسیەکانی نێو وڵات  ناو وڵات چانسی تریدۆ زۆر کەم بۆتەوە بۆ مسۆگەر کردنی خولێکی تری سەرکردایەتی وڵات  بۆ خۆیی و حیزبەکەی .

 

جەستن تریدۆ لە  دیسەممبەری ١٩٧١ لە شاری ئۆتاوە کە سەر بە هەرێمی ئۆنتاریۆیە لە دایک بوە ، باوکی تریدۆ کە لە ساڵی حەفتاکان سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بوو زۆر کەسێکی بەڕێزو خۆشەویست بوو لای کەنەدیەکان ، هەر ئەویش خاوەنی داهێنای سیستەمی تەندروستی خؤرایی بوو بۆ هەر تاکێکی کەنەدی تا ئەمڕۆش کاری پێدەکرێت ، تریدۆی کوڕ لە ساڵی ٢٠٠٥  هاوسەرگیری کرددووە لە گەڵ خانمێک بە ناوی Sophie Gergoire سۆفیا  گەریگۆری  تریدۆ تا ساڵی ٢٠٢٣  پاشان لە تەموزی ئەم ساڵدا کۆتاییان بە ژیانی هاوسەرگیری هێنا ، جەستن و سۆفیا  خاوەنی سێ منداڵن  .