عاكوب
PLUS4
پێش ساڵێک

دوای ئەوەی دادگەی تاوانەكانی نەینەوا سزای 15ساڵ زیندانی دەركرد بۆ پارێزگاری پێشووی نەینەوا، دەستەی دەستپاكی هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

 

ساڵی 2018 بڕی 48 ملیار و 77 ملیۆن و 125 هەزار دینار لەبودجەی تایبەتی پڕۆژەكانی گەڕانەوەی سەقامگیری لەبانكی رەشید راكێشراوە و رادەستی تۆمەتبارێكی هەڵاتووی كردووە كە فەرمانبەری دیوانی پارێزگا بوە.

 

پارەكە بەهیچ شێوەیەك لەژمێریاری و قاسە و لیژنەكان دانەنراوە و دادگای گەیشتووەتە ئەوە بڕوایەی پارێزگاری پێشوو كەمتەرخەم بوە و بەشێوەی ئامادەبوو سزای 15ساڵ زیندانی بۆ دەركرد.