
PLUS4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 5/10/2023 وەفدێکی مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک بەهاوکاری و هەماهەنگی مامۆستا شێخ صباح طالبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی پەروەردە سەردانی بەغدامان کرد لەسەردان ودیدارەکانماندا چاومان کەوت بەهەریەک لەبەڕێزان دکتۆر ابڕاهیم نامس وەزیری پەروەردەو بەڕێز دکتۆر خالید شوانی وەزیری دادی عێراق.
مەبەستی سەردانەکە هەوڵدان بوو بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکانی خوێندنی کوردی و مامۆستایان و کێشەی وانەبێژەکان (ملحەقەکان)ی ناوچە دابڕێنراوەکان.
لەدرێژەی دیدارەکانماندا سەردانی پەرلەمانی عێراقمان کرد هەریەک لە فراکسێونە کانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستانمان بەسەرکردەوە هەموو ئەو کێشەو گرفتانەمان خستە ڕوو
جێی ئاماژەیە هەوڵەکان ئومێد بەخش و جێی دڵخۆشین و بڕیارە وایە دیدارو کۆبونەوەکان درێژەیان هەیە هەوڵەکان چڕتر بکرێتەوە
سوپاس و پێزانینی زۆر مان بۆ برای بەڕێزمان م شێخ صباح کەماوەی دوڕۆژە ماندوو بو لەگەڵمان
جێی ئاماژەیە ئەم سەردانە بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشانی چەن ساڵەی مامۆستایانە بەگشتی بەتایبەی کۆتا خۆپیشاندانی 1/10/22023