ئەفسەری کورد
plus4
پێش ساڵێک

عەقید نەهرۆ تۆفیق ئەفسەرێکی کوردی نێو سوپای عێراق بەهۆی بەکارهێنانی ڤیتۆ لەدژی بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵای سەربازی لەکەرکوک بڕیاریدا پەیوەندی بەهیچ لایەنێکی سیاسییەوە نەمێنێت کە مەبەستی ( پارتییە ) بەو پێیەی ئەو لەسەر ئەو حزبە هەژمار دەکرێت.

ئەو ناراستەوخۆ ( هەندێ بەرپرسی پارتی بەبێ ناوهێنان ) تۆمەتبار دەکات کە دژایەتیکردنی و رێگریکردن لەوەرگرتنی هەر پۆستێک لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا هەوڵی بۆی دابێت.

ئەو ئەفسەرە کوردە دەڵێت:" دوێنێ بەمەبەستنی وەرگرتنی پۆستێک لەکەرکوک چاوپێکەوتنێکم هەبوو بەڵام ئەو دەرفەتەیان پێ رەوانەبینیم کە ماوەی سێ ساڵە ڤیتۆ بەکاردەهێنن و رێگریم لێ دەکەن بۆ وەرگرتنی هەر پۆستێک لەسنوری شارەکەی خۆم کە کەرکوکە."

عەقید نەهرۆ ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە لەئەمڕۆوە ئازادا دەبێت بڕیار لەداهاتووی خۆی بدات.