plus4
پێش ساڵێک
وەزارەتی تەندروستی وەڵامی "جۆزیف سلێوە پەرلەمانتاری پێشووی عێراق" دەداتەوە کە، وەزارەتەکەی بەکەمتەرخەم وەسف کردووە لەروداوەکەی حەمدانییەدا.
وەزارەتی تەندروستی: لەساتی یەکەمی روداوەکەدا هەموو هەوڵەکانمان خستەگەڕ، دەرمان و کارمەندو پزیشکی تایبەتمەندو ئەمبوڵانسمان لەشارەکانی دیکەوە رەوانەی موسڵ کرد بۆ پاڵپشتی لەتەندروستی نەینەوا.
بۆ ماوەی سێ رۆژ وەزیری تەندروستی خۆی لەموسڵ سەرپەرشتی چارەسەرکردنی بریندارانی کردووە و هەرچی پێویستبوە لەدەرمان و کەرەستە دابینکراوە.
تۆمەتی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق دەچێتە خانەی بانگەشەی هەڵبژاردن و هەڵمەتی سیاسی و کەسییەوە بۆ بەئامانجکردنی رای گشتی و کەمکردنەوەی لەرۆڵ و ماندووبونی کارمەندانی تەندروستی.
لەروداوەکەی حەمدانیەدا 113 کەس گیانیان لەدەستدا، بەهۆی سوتانی تەواوەتییەوە هێشتا ناسنامەی 41 تەرمیان نەناسراوەتەوە