plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ دوشەممە ٢ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ عبدولەتیف جەماڵ رەشید سەرۆک کۆماری عێراقی فیدرال لە گفتوگۆیەک لە گەڵ کەناڵی العەرەبیە رایگەیاند : وڵاتەکەمان رازی نابێت بە مانەوەی بنکە سەربازیەکانی تورکیا لە سەر خاکی عێراق ، وتیشی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی رۆژانە ئاسمانی عێراق دەبەزێنێت وخەڵکی سڤیڵ دەکوژن .
وتیشی هەوڵدەدەین هاوشیوەی رێکەوتنەکەی عێراق و ئێران رێکەوتنێکی ئەمنی لە گەڵ تورکیا واژوو بکەین تا کۆتایی بێت بەم بەزاندنی سنورو ئاسمانی عێراق .