دیلان غەفور
plus4
پێش ساڵێک

دوای نوسراوێکی دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی، وەزیری ناوخۆی عێراق پرۆسەی دامەزراندی 2 هەزارو 500 کارمەندەکەی کەرکوک رادەگرێت و لیژنەیەکیش بۆ پێداچونەوەی ناوەکان پێکدەهێنێت.

پەرلەمانتار دیلان غەفور لەنوسراوەکەیدا بۆ وەزیری ناوخۆی عێراق، داوا دەکات پرۆسەی دامەزراندنی کارمەندانی کرێبەستی پۆلیس رابگرێت چونکە رەچاوی هاوسەنگی پێکهاتەکان نەکراوە و خەڵکی پارێزگەکانی تریش لەنێو لیستەکاندان.

عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەسەر نوسراوەکە هامشی کردووەو لیژنەیەکی پێکهێناوە بەسەرۆکایەتی لیوا رەحیم و رایسپاردوون پێداچونەوە بەناوەکانی نێو لیستەکاندا بکات، تا تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانیش هەموو رێوشوێنەکانی دامەزراندنەکەی لەکەرکوک راگرتووە .