plus4
پێش ساڵێک
بەڕێوەبەرایرتی پارکی نیشتیمانی حوکمەتی کەندا Canadian National park لە بەیان نامەیەکدا رایگەیاند : پاش ئەوەی لە درەنگانی شەوی هەینی ئاگاداریمان لە یەکێک لە ئامێرەکانی جی پی ئێسەوە لە ناوچەی گەشتیاری بانف لە هەرێمی ئەلبێرتا پێگەیشت ئاماژەی بەوەدا کە وورچەکان هێرشیان کردۆتە گەشتیاران ، راستەوخۆ تیمەکانمان کەوتنە خۆئامادەکردن بۆ گەشت کردن بۆ ئەو ناچەیە بەڵام بە هۆکاری خراپی ئاو هەوا نەتوانرا فرۆکە بە کار بهێنرێت ،بۆیە بە ناچاری بە رێگای ووشکانی کەوتنە رێ بە درێژایی شەو تا بەرەبەیان یەکشەممە گەیشتنە شوێنی روداوەکە و ئاشکرا بوو کە وورچی گرزلی پەلاماری دوو کەسی داوە کوشتویانێتی.
ناوچەی گەشت وگوزاری Banff بانف ساڵانە زیاتر لە چوار ملیۆ کەس سەردانی دەکات یەکێکە لە ناوچە سەرنج راکێشەکانی دونیا لە هەموو کاتەکانی ساڵ ، سەرەتای چیاکانیRocky Mountain رۆکی ماونتن کە لە زۆربەی فیلمەکانی هۆڵید وێنەی تیادەگیرێت .