شيرزادد
PLUS4
پێش ساڵێک

بایکۆتی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک بەردەوام دەبێت

 

سەرچاوەیەک لەخوێندنی کوردی: بەڵێن بە هەموو مامۆستایان دراوە تا رۆژی پێنجشەممە هیچ کەس لەسەر دەوام نەکردن سزا نادرێت و بایکۆت بەردەوام دەبێت.

 

سەرچاوەکە: تەنها مامۆستایانی سەر بە پارتی دەوام دەکەن چونکە فشاریان لەسەرە.

 

ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لەمامۆستایانی خوێندنی کوردی دەرگەی قوتابخانەکانیان داخست و لەبەردەم پەروەردەی گشتی کەرکوک ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوای گواستنەوەی راژەکانیان کرد بۆ سەر بەغدا.

 

شێرزاد رەشید بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی و سەرپەرشتیای یەکەی دواناوەندی لەقوتابخانە جیهاد دڵپاک زەنگی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا.

 

شێرزاد رەشید: حکومەتی هەرێم خەمخۆرەو موچەی مامۆستایان و وانەبێژانی کەرکوک دابیندەکات و قوتابخانەکانی سەر بەخوێندنی کوردیش هەموو پێداویستییەکان بۆ دابینکراوە.


وتەکانی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەکاتێکدابوو، مامۆستایان لەبەردەم پەروەردە بەدەست بێ موچەیی و نەبونییەوە هاواریان بۆ بەغدا دەکرد.