ریڤان و حەنین
plus4
پێش ساڵێک

ریڤان و حەنین ئەو بوک و زاوایەی کارەساتە هەستهەژێنەکەی هۆڵی هەیسەم لە حەمدانیە ی شاری موسڵ رایانگەیاند : ئەوان  ناتوانن چی دیکە لە زێدی خۆیاندا بژین، هەر کاتێک هەوڵدەدەن بە دوای کەمێک دڵخۆشیدا بگەرێن، ئەو روداوە دڵتەزێنە دوبارە دڵتەنگیان دەکات، بۆیە وا باشترە شار و وڵاتەکە بە جێ بهێڵین و رو لە جێیەکی تر بکەین ، رێڤان و حەنین ٢٥ کەسی نزیکی خۆیان لەدەستداوە لەو کارەساتە .

 

بەپێی دوایین ئاماری لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانیە 107 کەس گیانیان لەدەستدا لە ئێستاشدا 83 بریندار چارەسەر وەردەگرن .