پارتی لە کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

بەشی ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک - گەرمیانی پارتی:

وەرگرتنەوەی بارەگای فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی نییە بە کاری دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ناو پارێزگاکە و، نابێت هەردوو دۆسیەی ئەمنی و سەربازی تێکەڵ بە یەک بکرێن، بە تایبەتی لە پارێزگایەکی هەستیاری وەک کەرکووک...

وەرگرتنەوەی بارەگای سەرەکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و زامنکردنی کاری ئازادانەی حزبی و سیاسیی مافێکە دەستوور و یاسا و هەموو نەریتە سیاسییەکان دەستەبەری دەکەن و، دۆسیەیەکی جودایە لە دۆسیەی دۆخی ئیداری و ئەمنیی پارێزگاکە...

ئەم لێدوانە نابەرپرسانانەی پارێزگاری بە زۆر و ساختە سەپێنراو تەنیا هەوڵی ڕقاوی و بێهوودەن و ئەو ئەجیندا گوماناوییانەی لە پشتیانەوەن لای هەمووان ئاشکران.. ئەو بەرژەوەندیە کەسییە تەسکانەشی هەوڵی ڕێگری لە پێشکەوتن بەرەو چارەسەری هەمیشەیی لە کەرکووک نوێ نین و لای کەس شاراوە نین.