plus4
پێش ساڵێک
رێبواری ماسیگر راوچییە ناسراوەکەی ناحیەی پردێ وێنەی شێرێکی بڵاوکردووەتەوەو نوسیوێتی " شەو بەخۆم وێنەییم چرکاند لەدەوروبەری پردێ"
دەشڵێت، کاتێک بینیم لەترساندا تا بەیانی نەخەوتین .
زۆربەی ئەوانەی کۆمێنتیان بۆی کردووە، گومان دەکەن بە فۆتۆشۆپ وێنەکە گیرابێت، ئەویش وەڵامی داونەتەوە دەڵێت" ئەی سێبەرەکەی چۆن!!!."
سنوری پردێ و قەزای دووبز کە لەنێوان هەردوو زنجیرە چیای کانی دۆمەڵان و قەرەچوغدان، بەهۆی بونی دارستان و ئاوەوە ژینگەیەکی لەباری هەیە بۆ ئاژەڵی کێوی وەک بەراز و گورگ و مامز.
بەڵام ئەگەر وێنەکە راست بێت، ئەوە یەکەم جارە شێر لەسنورەکە دەبینرێت.