plus4
پێش ساڵێک
رۆژی هەینی پاش ئەوەی زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین میوانی پەرلەمانی کەنەدا بوو ، Anthony Rota انسۆنی رۆتە قسەکەری پەرلەمان بە نیاز بوو سورپرایسێک پێشکەشی میوانەکەیان بکات ، وەک رێزو میوان دۆستیەک . انسۆنی جەنگاوەرێکی دێرینی ئۆکرانی ٩٨ ساڵەی سەردەمی جەنگی جیهانی بە ناوی Yaroslav Hunka کە لە کەنەدا ژیان دەکات لە ناوچەی بێری باکوری شاری تۆرۆنتۆ لە گەڵ خۆی هێنایە ناو پەرلەمان و کەوتە پیاهەڵدانی وەک جەنگاوەرێکی دێرین کە لە کەنەدا خزمەت دەکرێت ،بەڵام هێندەی نەبرد روی راستەقینەی Hunka ئاشکرا بوو کە یەکێکە لە نازیەکانی سەردەمی هیتلەر و دەوری بینیوە لە هۆلۆکۆست لە کوشتنی یەهودیەکان ، پاشان هەڵهاتوە بۆ ئیتاڵیاو لەوێشەوە هاتۆتە کەنەدا خۆی حەشار داوە ، لە کەنەداش لای خەڵکی شارەکە بە جەنگاوەری دێرین خۆی ناساندوەو گوایە دژی نازیەکان جەنگاوە .
ئەم ئابڕوچونەش وای لە قسەکەری پەرلەمان Rota کرد بە ناچاری دەست لە کاربکێشێتەوەو داوی لێبوردن بکات ،
لە لایەکی ترەوە ئۆپۆزیسۆن فشاری دەست پێکردوە لە سەرسەرۆک وەزیران جەستن تریدۆ سەرۆکە گەنجەکە دەست لە کار بکێشێتەوە و داوای لێبوردن بکات ، بەڵام ناوبراو وتی رۆژێکی پڕ شەرمەزاریە بۆ کەنەداو پەرلەمانەکەی کە روداوی وا روو بدات ،بۆیە داوای لێبوردنی دەکەم لە سەرۆکی ئۆکراین و یەهودیەکانی کەنەداو جیهان .
لە لایەکی ترەوە وڵاتی پۆڵەند داوی رادەست کردنی ناوبراو دەکات بۆ دادگایی کردنی لە بەر ئەوەی ناوی لە تاوان بارانی جەنگی جیهانی هەیە لە وڵاتە .