PLUS4
پێش ساڵێک
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائب ئەهل حەق: ئەمە یەكەم سەردانمە بۆ هەرێمی كوردستان،
زۆر خۆشحاڵم لەم كۆنگرەیەی یەكێتیدا ئامادەبم. خەزعەلی: لەساڵی 2023وە قۆناغێكی نوێ لەعێراقدا دەستیپێكردووە و نەوەی ئەم قۆناغەش دەبێت لەقۆناغێكەوە بچنە قۆناغێكی تر.
خەزعەلی: كورد حەزی لەئاشتی و سەقامگیرییە و قەت دەستدرێژی ناكاتە سەر مافی كەس، ئەم جۆرە میلەتە دەبێت خزمەت بكرێت و بەرپرسیارێتێكەش لەئەستۆی سەركردەكانی كوردە.
خەزعەلی: مەسرور بارزانی كە هاتە بەغدا و یەكترمان بینی، پێی وتم یەكەم جارە تۆ دەبینم و زۆرم لەسەرت بیستووە.
خەزعەلی: سیستمی فیدرالی ماف و بەرپرسیارێتی تێدایە، لەمە زیاتر هیچ قسەیەكی ترمان نییە.
خەزعەلی: هیچ كات قبوڵ ناكەین موچە خۆرانی هەرێم بێ موچەبن، بەرپرسیارێتی خۆمان بەرانبەر هەمووان بسەلمێنین و رێككەوتنی كارنامەی حكومەت جێبەجێ بكرێن.
خەزعەلی: كاتێك باس لەیەكتێی دەكرێت نابێت باس لەكەسایەتی كۆچكردوو مام جەلال نەكەین.
خەزعەلی: هیوامان زۆر بەوەیە سەرۆك بافڵ لەسەر رێگەی مام جەلال بێت.